به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومەلەرزەزانی گه‌رمیان ڕایگەیاند، له‌ماوه‌ی نیوكاتژمێردا نۆ جار بومه‌له‌رزه به گوڕی جیاجیا له نێوان كه‌لار و خانه‌قین ڕوویداوه.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، كه‌شناسی و بومەلەرزەزانی گه‌رمیان ئاماژەی بەوەكردووە، “لەماوەی تەنها نیو کاتژمێری ڕابردوودا نۆ بومەلەرزە لە سێگۆشەی نێوان کەلار -خانەقین قەسری شیرین ڕوویداوە و پلێتەکان لە قوڵایی نێوان 10 تا 18كیلۆمەتر لە لەرینەوەی به‌رده‌وامدا بوون”.
ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه،”سێ له‌و بومەلەرزانه به گوڕی 3.5 ، 3.6 ، 3.7 له سێگۆشەی نێوان کەلار -خانەقین قەسری شیرین ڕوویانداوه”.
كەشناسی و بومەلەرزەزانی گەرمیان پێشیوایە، ڕوودانی ئه‌و بومه‌له‌رزانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، كه ناجێگێری لە پلێتەکانی نێوان ئەم سێگۆشەیەدا هەیە و ئەگەری ئه‌وه‌ش هه‌یه بومەلەرزەی دیكه بە پلەی نەزانراو ڕووبدات.