لیڤەرپوڵ چووەتە ناو هاوکێشەی لوکاتێلی

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی هاوشانی یانەکانی ئارسیناڵ و یوڤانتۆس هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی مانوێل لوکاتێلی ئەستێرەی ئیتاڵی یانەی ساسولۆ دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی یانەکانی یوڤانتۆس و ئارسیناڵ لە دانوستاندنەکان بۆ گواستنەوەی مانوێل لوکاتێلی بە ئاستێکی پێشکەوتوو گەیشتوون، یانەی لیڤەرپوڵ هاتووەتە ناو هاوکێشەکە و بەدوور نەزانراوە لە کڕینی یاریزانە ئیتاڵییەکە سەرکەوتووبێت.

لیڤەرپوڵ لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 جۆرجینیۆ ڤایناڵدومی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان لەدەستدا، بە تێچووی فرۆشتنی چەند یاریزانێک بڕی 36 ملیۆن پاوەندیان پاشەکەوتکرد و ئەو بڕەشیان لە کڕینی براهیما کۆناتی بەکارخستەوە.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، بەڕێوەبەرانی لیڤەرپوڵ لەهەوڵدان بۆ فرۆشتنی شاکیری و ئۆریگی و نیکۆ ویلیامز، ئەگەر لە گواستنەوەی یەکێک لەم ناوە گەورانە سەرکەوتووبن، ڕاستەوخۆ بۆندی پێویست بەبڕی 40 ملیۆن یورۆ پێشکەشی لوکاتێلی دەکەن، هەوڵەکانیشیان چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی تاوەکو هەشتی مانگی ئاب بگەن بەڕێککەوتنێک، کە ئەوەش کۆتا وادەیە یانەی ساسولۆ بۆ یانە داواکارەکانی دیاریکردووە.

بابەتی پێشتر

گریلیش و کەین واتا چامپیۆنزلیگ یان ئابڕوچوون

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: ڤاكسین تاكە چارەسەری جادووییە و دەلتاش كۆتا گۆڕاو نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share