خولی بەهارەی پەرلەمان كۆتایی هات و بودجە نەگەیشت

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هاتنی ئەم خولەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی ڕاگەیاند.

ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان لە بەیانێكدا دەڵێت، به‌پێى بڕیارى ژماره‌ (7)ى ساڵی 2021، ماوه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى خولى به‌هاره‌ى ساڵی سێیه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ 31ی تەمموز كۆتایی دێت.

ئاماژەشدەدات، پاڵپشت به‌م بڕیاره‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارى ڕاگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی (خولى به‌هاره‌ی ساڵی سێیه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستانى دا).

یەكێك لە هۆكارەكانی درێژكردنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان چاوەڕوانكردنی گەیشتنی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێم بوو.

پێشتر سامان ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، درێژكردنەوەی خولەكانی پەرلەمان، كە پێشتریش ئەنجامدراوە، بۆ تاوتوێكردن و بڕیاردانە لەسەر پرسە گرنگ و پێویستەكان.

وتیشی، “درێژكردنەوەی خولی ڕابردوو بۆ بابەتی چاكسازی و پەسەندكردنی یاساكەی بوو، بۆ ئەم خولەش جگە لە چاوەڕوانكردنی پرۆژەیاسای بودجە، چەندین پرۆژەیاسا و پێشنیازەیاسا هەن، كە خوێندنەوەیان بۆكراوە بەمەبەستی تەواوكردنی هەنگاوەكانی دیكەیان”.

هەفتەی ڕابردوو جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمیی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەردەوامن لە کارکردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ی هەرێم و لە ئایندەدا ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستانی دەکەن.

بابەتی پێشتر

سەرۆكایەتیی هەرێم و سەرۆكی حكومەت داوای سزادانی ئەنجامدەرانی تاوانەكەی كۆنیا دەكەن

بابەتی دواتر

هەپەگە لەبارەی چارەنووسی سێ گەریلاوە دووبارە داوای ڕوونكردنەوە لە پارتی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ی تاقیكردنه‌وەی قۆناغه‌كانی ئاماده‌یی و بنه‌ڕه‌تی بڵاوكرانەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌زموونه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كانی قۆناغی ئاماده‌یی، پیشه‌یی، خوێندنی ئیسلامی، هه‌روه‌ها…
زیاتر ببینە

ماكرۆن لە هەولێرە

درەنگانی شەوی ڕابردوو سەرۆكی فەڕەنسا گەیشتە هەولێر و لە فڕۆكەخانە لەلایەن سەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆك وەزیران و…
Total
0
Share