کچێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت رزگاركرا و باوكی‌‌ ده‌ستگیركرا

لە سەیدسادق باوکێک دەستگیرکرا، کە مامەڵەیەکی خراپ و توندی لەگەڵ کچەکەی ئەنجامداوە کە خاوەن پێداویستیی تایبەتە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی لە رێگەی سەرچاوەیەکەوە زانیاریی گەیشتە بنکەی پۆلیسی سەیدسادق، له‌باره‌ی‌ کچێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت کە ناتوانێت لەسەر قاچەکانی بڕوات و تەمەن 26 ساڵە، لە هەورەبانی ماڵی باوکیدا ژیان بەسەردەبات، کە بەوتەی خۆی، ساڵێک زیاتره‌ دوور لە هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی، لە شوێنێکدا کە هیچ پێوەرێکی ژیانکردنی تێدا نەبووە ژیانی کردووە، بەشێوەیەک، شوێنەکە زۆر پیس بووە، تەنانەت بەم وەرزی زستانە هیچ ئامێرێكی خۆگەرمکردنەوەشی تێدا نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش ئەوەی دادوەری لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە ئاگاداركرایەوە، ده‌ستبه‌جێ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق هه‌ستا بە رزگارکردنی کچەکە و دەستگیرکردنی باوکیشی به‌ناوی‌ (س،غ، ئـ)، له‌دایكبووی‌ 1977.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە و تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، بەپێی ماددەی حەوت لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی خێزان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشکرد، لەژێر چاودێریی وردی پۆلیسدا و بەبڕیاری دادوەر، کچەکە به‌ بەڵێننامەیەک دراوەتە دەست خزمێكی‌ تا کاتی یەکلابوونەوەی دۆسیەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: حكومەتی هەرێم ئاسانكاری بۆ گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی كۆچبەران دەكات

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەک هاوڵاتیی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ قوربانیی ده‌ستی قاچاخچێتی و دەشڵێت، حكومەتی هەرێم ئاسانكاری بۆ…
زیاتر ببینە

لەبارەی شەپۆلێکی بەهێزی تەرزەبارین هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکات وەک ئامادەکاریی بۆ هاتنی شەپۆلێکی تەرزەبارین ئۆتۆمبێلەکانیان دابپۆشن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share