مەسرور بارزانی داوایەك ئاراستەی حكومەتی عێراق دەكات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆكی حكومەتی هەرێم پەیامێك بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفالكردنی بارزانییەكان بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، ئەركێکی ئەخلاقی و یاسایی حكومەتی عێراقە، قەرەبووی کەسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتووانی هەمووی ئەو تاوانانە بکاتەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێكی بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفاڵكردنی بارزانییەكان بڵاوكردەوە و دەڵێت، “بەڕێز و شکۆوە یادی قوربانیانی یەکێک لە دڕندانەترین و گەورەترین تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق دەکەینەوە کە 38 ساڵ پێش ئێستا، لە كردەوەیەكی نەژادپەرستانەدا، هەزاران مرۆڤی بێتاوانی بارزانی، تەنیا لەبەر ئەوەی كورد بوون، راپێچی بیابانەكانی باشووری عێراق كرد و كۆمەڵكوژی کردن”.

مەسرور بارزانی دەشڵێت، “لەگەڵ ئەوەی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقیش، ئەنفالكردنی گەلی كوردستانی بە جینۆساید و تاوانی جەنگ ناساندووە، كەچی تائێستا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە قەرەبووی كەسوكاری قوربانیان نەكراوەتەوە. کە ئەركێکی ئەخلاقی و یاسایی حكومەتی عێراقە، قەرەبووی کەسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتووانی هەمووی ئەو تاوانانە بکاتەوە کە بەرامبەر گەلی کوردستان ئەنجام دراون”.

هاوكات پابەندبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە خزمەتكردنی زیاتری كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراون، دووپاتدەكات و دەڵێت، “ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتکردنیان درێغی ناكەین”.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری لە كارەساتی برسێتی لە 23 ناوچەی جیهان دەدات

بابەتی دواتر

سەرۆكایەتیی هەرێم و سەرۆكی حكومەت داوای سزادانی ئەنجامدەرانی تاوانەكەی كۆنیا دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share