بەپێی تۆمارە سەرەتاییەكان، ئابوریی ناوچەی یۆرۆ بە ئاستێكی بەهێزتر لەوەی پێشبینی دەكرا لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا گەشەی كردووە و، بوژاندنەوەی لەو قەیرانە بەخۆیەوە بینیوە كە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەسەریدا هێناوە.
نوسینگەی ئامارەكانی یەكێتیی ئەوروپا “یۆرۆستات” دەڵێت، كۆی داهاتی ناوخۆیی 19 وڵات كە بە یۆرۆ مامەڵەدەكەن بەڕێژەی 2% گەشەی وەرزی كردووە و لەسەر ئاستی ساڵانەش زیادبوونی بەڕێژەی 13.7% بەدەستهێناوە.
پێشتر شارەزایانی ئابوری بۆچوونی خۆیان لەبارەی زیادبوونی وەرزی بە 1.5% و ساڵانە بە 13.2% دیاریكردبوو.
س: ڕۆیتەرز