شەفافیەت: داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی حەوت ملیار بووە

سایتی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانیی بڵاوکردەوە کە بڕەکەی نزیکەی 7 ملیار دینارە.

سایتی شەفافیەت کە تایبەتە بە چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، رایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیەی ئەو سنوورانە لە رۆژی 7 تاوەکو 13ـی شوباتی 2026 بڕی 6 ملیار و 788 ملیۆن و 819 هەزار و 537 دینار بووە.

لەو بڕە پارەیەش %70 بەشێوەی نەختینە بووە، هەروەها و بڕی %28ـی بەشێوەی چەک بووە، مقاسەش (پارەی پاکتاوکراو) %2ـە.

رۆژی 15ـی 12ـی 2022، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاهۆ عوسمان: چەند دەروازەیەکی نوێ لەنێوان سلێمانی و ئێراندا دەکرێنەوە  

جێگری پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند، “بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان چەند دەروازەیەکی نوێ لەنێوان سلێمانی و ئێراندا دەکرێنەوە”. شاهۆ عوسمان،…
Total
0
Share