ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، له سلێمانی و چەمچەماڵ “دوو تۆڕی مه‌ترسیداری داعش ده‌ستگیركران” كه گروپێكیان لە هەرێمی كوردستان به‌نیازی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه بووە.
ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردەوە، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر و مه‌ترسییه‌كان، له ڕۆژانی 13 و 23 و 25ی تەمموز له سێ ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازدا له پارێزگای سلێمانی، ناو شاری سلێمانی و قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، هەشت كەسی سەر بە ڕێكخراوی داعش دەستگیركران.
ڕونیشیدەكاتەوە، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری و پاش به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر تێوه‌گلانی ئه‌ندامانی دوو تۆڕی داعش له سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و له‌كاتێكدا گروپێكیان شانه‌ی نووستوو بوون و ئه‌وی تریان ئاماده‌كارییان ده‌كرد بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، دەستگیركران.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، تۆڕی یه‌كه‌م. گروپی ناو چه‌مچه‌ماڵ. ناوی تیرۆریستان و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ندامانی گروپه‌كه و كرده‌وه تاوانكارییهكانیان:
1. (عەلی محەمەد عەلی) ناسراو به ئه‌بو ئه‌نه‌س. ئه‌میری ئه‌منیی داعش بووه له ویلایه‌تی موسڵ و پاش ڕزگاركردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ناوبراو له نێوان ڕه‌ققه‌ی سوریا و، فه‌لوجه و جزیره و كه‌ركوك جێگۆڕكێی كردووه و به‌رده‌وامیش بووه له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی دژ به خه‌ڵكی سوریا و عێراق. ئه‌بو ئه‌نه‌س به نیازبووه به‌ڕێگه‌ی ته‌قینه‌وه، كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدات.
2. (محەمەد حسێن محەمەد) كه له‌ناو تۆڕه تیرۆریستییه‌كه‌ی دا ئه‌ركی ئاماده‌كردنی بۆمبی چێندراوی بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی پێسپێردراوه. ناوبراو شاره‌زایی ته‌واوی په‌یداكردووه له ئاماده‌كردنی بۆمب و ته‌قاندنه‌وه‌ی به هاوڵاتییان و هێزه ئه‌منییه‌كاندا و، پێشتر ده‌ستی هه‌بووه له بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێل و ته‌قاندنه‌وه‌ی دا.
3. (جومعه جاسم محەمەد) یه‌كێكی تره له تیرۆریسته مه‌ترسیداره‌كانی داعش له‌ناو گروپه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ. ناوبراو سه‌ر به كه‌تیبه‌ی (ئینغیماسی)ی داعش بووه و، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌بو ئه‌نه‌س و محەمەد حسین دا به‌نیازبوون كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبده‌ن.
4. (ئەحمد عومەر زێدان) ناسراو به ئه‌بو حه‌مودی، به‌رپرسی شه‌رعیی گروپه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بووه و پێشتریش له حه‌مدانییه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ڕێكخراوه‌كه‌دا، به‌رپرسی شه‌رعی بووه.
5. (عەبدولكەریم ئەحمد عومەر) چه‌كداری متمانه‌پێكراوی گروپه‌كه و شاره‌زای به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ناس بووه.
6. (فراس عجاج) چه‌كداری متمانه‌پێكراوی گروپه‌كه بووه و به‌شداربووه له ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی تیرۆریستی دژ به هاوڵاتییان و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.
ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ڕونیدەكاتەوە، ئه‌م گروپه له‌كاتێكدا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی مادده‌ی ته‌قینه‌وه بوون بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی، له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی ئاژانسەكەدا له 25ی تەمموز ده‌ستگیركران.
لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، تۆڕی دووه‌م. شانه‌ی نوستووی ناو سلێمانی. پاش به‌دواداچوونی ورد و وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر، له دوو ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازدا له ڕۆژانی 13 و 23ی تەمموز توانرا هه‌ردوو ناوبراوی لای خواره‌وه ده‌ستگیربكرێن و بخرێنه به‌رده‌م یاسا:
1. (رەعد سەلیم ئەحمد)، (ئه‌میری سه‌ربازی)ی داعش و پاشان (ئه‌میری دیوانی زه‌كات) بووه. له دوای به‌دواداچوونی تیمه تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ ئه‌م تاوانباره، ده‌ركه‌وتووه كه پێشتر دوو برای ناوبراو به فه‌رمانی داعش خۆیان به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقدا ته‌قاندۆته‌وه.
2. (عومەر جاسم محەمەد)، ئه‌ندامی شانه‌ی نووستووی داعش بووه له شاری سلێمانی و پێشتر له چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ناوچه‌كانی تری عێراق به‌شداربووه.
ئەمەش لەكاتێكدایە دوێنێ دەزگای ئاسایشی ھەرێم دەستگیرکردنی دوو سەرکردە و ژمارەیەك ئەندامی داعشی ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد، لە ھەوڵی خۆڕێکخستندابوون بۆ تێکدانی ئارامی ھەرێم.