یوڤانتۆس کۆتا ئۆفەر پێشکەشی پاڵەوانی ئەوروپا دەکات

بەڕێوەبەرانی یانەی یوڤانتۆس بۆندێکی بەهێزتر بۆ گواستنەوەی مانوێل لوکاتێلی پێشکەشی یانەی ساسولۆ دەکەن.

لە ماوەی ڕابردوودا هەردوو یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی و ئارسیناڵی ئینگلیزی خواستیان لەسەر مانوێل لوکاتێلی ناوەندکاری بەتوانای هەڵبژاردەی ئیتاڵیا نیشاندا، یانەی ئارسیناڵ بڕی 40 ملیۆنی بەشێوەی کاش پێشکەشکردووە، لەبەرامبەردا بەڕێوەبەرانی یوڤانتۆس لەنێو دانوستاندنەکاندا ماونەتەوە، بۆیە تاوەکو ئێستا ساسولۆ وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی نەبووە.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرت ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی بیانکۆنێری لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ ئیدارەی ساسولۆ ئەنجامدەدەن، یانە زەبەلاحەکەی تۆرینۆ توانای ئەوەی نییە 40 ملیۆن بەشێوەی کاش هاوشێوەی ئارسیناڵ پێشکەشبکات، بەڵام لە ڕێگەی پەیوەندیی تایبەتی هەندێک لە بەڕێوەبەران و سەرۆکایەتی یانەوە دەیانەوێت بۆندی لوکاتێلی بە خواستن بۆ ماوەی دوو وەرز واژووبکەن، بەو مەرجەی یوڤی لە دوای ئەو دوو وەرزە 35 ملیۆن یورۆ پێشکەشبکات بۆ بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکە.

سەرەڕای ئەوەی ئۆفەری ئامادەکراوی یوڤی لە بۆندە پێشکەشکراوەکەی ئارسیناڵ لاوازتر دەردەکەوێت، بەڵام سوودی دارایی بۆ ساسولۆ زیاترە، چوبکە بە ماوەی خواستنەکانەوە زیاتر لە 40 ملیۆن یورۆ لەماوەی دوو ساڵدا پێشکەشی یانەی فرۆشیار دەکەن.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. لە سێ ڕۆژدا حەوت ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دەستیان بەسەرداگیراوە

بابەتی دواتر

دەربارەی ڤاكسین وەزارەتی تەندروستی داوایەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمی.. ناوبژیوانی کلاسیکۆ دیاریکرا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بە فەرمی، ماتیۆ لاهۆزی وەک ناوبژیوانی ڕوبەڕوبوونەوەی کلاسیکۆی گەڕانەوەی لالیگا دیاریکرد. بڕیارە شەممەی داهاتوو…
Total
0
Share