قسەی پارتی لەبارەی گفتوگۆی ستراتیژیی عێراق – ئەمریكا

پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی له‌ گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا دەکات و داواش لەلایەنەکان دەکات و پابەند بن ‌بە سەرجەم ئەو خاڵانەی لە چوارچێوەی پرەنسیپی رێككەوتنی ستراتیژیدا ئاماژەیان بۆ كراوە.

لە راگەیەنراوێکدا پارتی ئاماژەی بەوەكردووە، “هەوڵ و كۆششی شاندی حكومەتی عێراق و لەنێویدا حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرز دەنرخێنین بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی و پەسندكراوی ڕاگەیەندراو بە مەبەستی كۆتاییهێنان بەو بارگرژی و توندوتیژییەی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا هەیە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی پارتی هاتووە، “ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرجەم لایەنە سیاسییە نیشتیمانییەكانی عێراق و گەلی عێراق، بە گرنگییەوە سەیری ڕێڕەوی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكەین سەبارەت بە بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات و گەل و دواڕۆژی مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەسەر خاكی وڵات.

ئەوەشخراوەتەڕوو،”ئێمە لە كاتێكدا كە هەوڵ و كۆششی شاندی حكومەتی عێراق و لەنێویدا حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرز دەنرخێنین بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی و پەسندكراوی ڕاگەیەندراو بە مەبەستی كۆتاییهێنان بەو بارگرژی و توندوتیژییەی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا هەیە”.

پارتی دەشڵێت، “ئەوە دووپات دەكەینەوە كە پێویستە هەموو لایەك پابەندی خاڵەكانی ئەم ڕێككەوتنە بن بە نیازێكی پاك و دووربكەونەوە لە توندوتیژی و گرژتركردنی بارودۆخە ئاڵۆزەكە لە وڵاتدا، بۆ ئەوەی بەیەكەوە كار بكەین بۆ چەسپاندن و بەرقەراریی ئاسایش و ئارامی لە عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكەدا و پێویستە هەمووانیش پابەند بن ‌بە سەرجەم ئەو خاڵانەی لە چوارچێوەی پرەنسیپی رێككەوتنی ستراتیژیدا ئاماژەیان بۆ كراوە”.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن لەبارەی بایكۆتی لایەنەكان: هیچ كاندیدێك بە فەرمی داوای كشانەوەی نەكردووە

بابەتی دواتر

ئەمریكا سزای نوێی بەسەر چەند لایەنێكی سوری سەپاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆی گەرمیانیش دەوامی ڕاگرت

زانكۆی گەرمیان بڕیاری دا دەوامی سبەی لە زانكۆكە ڕابگرێت. ئەنجومەنی زانكۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، بەمەبەستی پاراستنی گیانی خوێندکاران و…
Total
0
Share