د. بڕیار رەشید: پابەندیی هەرێم بە رێککەوتنەکانەوە کەمە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پابەندیی هەرێم بە رێککەوتنەکان و یاسای بودجەوە، کەمە.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “گرنگە هەنگاوی کرداری لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان بنرێت و چەندین جار ئەوەمان دووپاتکردووەتەوە کە پێویستە حکومەتی هەرێم پابەندی رێککەوتنەکان و یاسای بودجە ببێت”.

وتیشی، بۆ ئەوەی مووچەی هاوڵاتییانی هەرێم بە بەردەوامی بنێردرێت، پێویستە حکومەتی هەرێم داهاتی نانەوتی و نەوت رادەستی عێراق بکات و، گرنگە ئەو پابەندییانەی لەسەر هەرێمی کوردستانە، وەکو خۆی جێبەجێیان بکات تاوەکو هاوڵاتییان دووچاری گرفت و چاوەڕوانی نەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پابەندیی هەرێم بە رێککەوتن و یاسای بودجەوە کەمە و دەبوو زۆر بە خێرایی بڕگەکانی یاساکە جێبەجێبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی: مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی ئەگەر ئۆکەی یەکێتی و سەرۆک بافڵی نەبێت ڕەنگە ببێتە پارێزگار

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ڕایدەگەیەنێت، واقیعێکی مێژوویی، سیاسی و جوگرافیی سەلمێندراو هەیە کە ئەگەر پـ.ـارتی بیەوێت تاکڕەوی جێبەجێبکات، دەسەڵاتەکەی…
Total
0
Share