ئالێگری لەپێناو کریستیانۆ و کیێزا تاکتیکی یوڤانتۆس دەگۆڕێت

ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری نوێی یانەی یوڤانتۆس بۆ وەرزی 2021-2022 گۆڕانکاری تاکتیکی لە شێوازی یاریکردنی یانەکەدا دەکات.

ڕۆژنامەی “لاستامپا”ی ئیتاڵی نهێنی گواستنەوەکانی هاوینەی 2021ی یانەی یوڤانتۆسی ئاشکراکردووە و نوسیویەتی، ماسیمیلیانۆ ئالێگری دوای یورۆی 2020 سەبارەت بە فرۆشتنی کریستیانۆ و فیدریکۆ کیێزا هۆشداری بە ئیدارەی یانەکەیداوە و دووپاتیکردەوەتەوە، وەرزی نوێ پێویستی بە تواناکانیان دەبێت.

بەپێی سەرچاوەکە، ئالێگری بڕیاریداوە وەرزی 2021-2022 دەستبەرداری شێوازە بەرگریکارانەکەی ببێت و بە پلانی (4-3-3) برەو بەتواناکانی سیانەی هێرشبەر (کریستیانۆ، کیێزا، دیبالا) بدات.

لەم پلانە نوێیەدا و بەشێوەی سەرەکی، کریستیانۆ دەکاتە هێرشبەری سەرەڕم، چونکە تەمەنی هەڵکشاوە و توانای جموجۆڵی بەردەوام و گەڕانەوە بۆ نیوەی یاریگای یانەکەی و بەرگریکردنی کەمترە، لە بەرامبەردا دیبالا و کیێزا لە باڵەکانی هێرشبەرییەوە بەگەڕدەخات و ئەرکی زیاتریان پێدەبەخشێت.

بابەتی پێشتر

پاریس سێ یاریزان دەفرۆشیت و بۆندێکی گەورەی دیکە واژوودەکات

بابەتی دواتر

ئەتلەتیکۆ (300) ملیۆن یورۆی مسۆگەرکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share