بەرشلۆنە دەستبەرداری یوسف دیمیر بوو

یانەی بەرشلۆنە بە فەرمی دەستبەرداری یوسف دیمیری بەهرەداری لاماسیا بوو، تاوەکو پەیوەندی بە یانەی ڕاپید ڤیێنی نەمساییەوە بکات.

یانەی بەرشلۆنە لە پێگەی فەرمیی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە، یوسف دیمیر بە شێوازی خواستن بۆ وەرزێک پەیوەندی بە یانەی ڕاپید ڤیێنی نەمساییەوە دەکات، دوای ئەو وادەیەش یانە مێژووییەکەی نەمسا چانسی ئەوەی دەبێت بە بڕی 10 ملیۆن یورۆ بەشێوەی هەمیشەیی پەیوەندی بە ڕاپیدەوە بکات.

یوسف دیمیری تەمەن 18 ساڵ بەهرەدارێکی نەمساییە، لەم وەرزەدا لە پێگەی باڵەکانی هێرشبەریی 10 یاری بۆ یانەی بەرشلۆنە کردووە، دیمیر لە وەرزی 2018/2019 50 یاری بە درێسی یانەکانی ڕاپید ڤیێن (لاوان و پێکهاتەی یەکەم) و بەرشلۆنە ئەنجامداوە، نۆ گۆڵی تۆمارکردووە و چوار گۆڵی ڕەخساندووە، چاوەڕواندەکرا لە یانەی بەرشلۆنە پێگەیەک بۆ داهاتوو مسۆگەربکات، بەڵام فرۆشتن و گەڕاندنەوەی بۆ نەمسا پێدەچێت هۆکارێک بێت بۆ یاریکردنی لە یانەیەکی گەورەی دیکەی ئەوروپا.

بابەتی پێشتر

داوەری ئابڕوچوونەکە پێشتر بەهۆی گەندەڵییەوە سڕکراوە

بابەتی دواتر

جەیمس ڕۆدریگێز یاریزانێکی لە مردن ڕزگارکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوورخستنه‌وه‌؟! سۆڵشایه‌ر له‌ ڤان خال و مۆیس باشتره‌ و نزیکی مۆرینیۆیه‌

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ گودیسۆن پارک یارییه‌کی به‌هێز به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن ئه‌نجامده‌دات، ئه‌نجامی یارییه‌که‌ش کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر…
Total
0
Share