قسەی وەزیری دارایی لەبارەی لابردنی لێبڕینی موچە

وەزیری دارایی هەرێم دەڵێت، حكومەت وەك ئەوەی بەڵێنیدابوو، لابردنی لێبڕینی موچەی جێبەجێكرد.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لەبارەی لابردنی لێبڕینی موچە قسەی بۆ میدیای فەرمیی گۆڕان كردووە، ڕایگەیاندووە، “بڕیاری هەڵگرتنی لێبڕینی موچەی موچەخۆران، جێبەجێکردنی بەڵێنێکی حکومەتی هەرێم بوو، ڕاستگۆیانە بردیەسەر، کە بەڵێنی دابوو هەرکات بودجەی پێویست لەبەردەست بوو لە داهات و ئەو بودجەیەی لە بەغداوە دێت، لێبڕین ناهێڵێت”.

وەزیری دارایی دەشڵێت، “ئەوە هەنگاوێکی دڵخۆشکەری حکومەتی هەرێمە بە ئاڕاستەی وەڵامدانەوەی داخوازییەکانی موچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: لە ڕێگەی سلێمانییەوە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانان ڕێکخست

مەزڵوم عەبدی ڕیادەگەیەنێت، وەک هەسەدە، لە ڕێگەی سلێمانییەوە پەیوەندییە سەرەتاییەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانان ڕێکخست. مەزڵوم عەبدی، فەرماندی هێزەکانی سوریای…
زیاتر ببینە

لە نزیك دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دوو تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنی سووتان و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون

لە نزیك دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دوو تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنی سووتان و بەرگریی شارستانیی زاخۆ دەڵێت، “لە رووداوەكەدا شۆفێری…
Total
0
Share