زیاتر لە هەزار و 500 توشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 598 توشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە و 12 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكەش لەو ماوەیەدا لە كۆی نۆ هەزار و 708 پشكنینی كۆرۆنا هەزار و 598 توشبووی نوێ تۆماركراون، لە بەرامبەریشدا 911 توشبوو چاكبوونەتەوە و 12 كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی داتاكانی وەزارەتی تەندروستی لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 210 هەزار و 818 توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراوە، لەو ڕێژەیەش 190 هەزار و 392 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 660 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوودە پێشبینى نەکراوەکانى وەرزش بۆ نەخۆشانى شێرپەنجە ئاشکرادەکرێت

گەورەترین توێژینەوەى پێداچوونەوە گەیشتە ئەو ئەنجامەى ئەنجامدانى وەرزش بەشێوەیەکى رێکخراو رەنگە ببێتە هۆى کەمکردنەوەى لێکەوتە نەرێنییەکانى چارەسەر جۆراوجۆرەکانى…
Total
0
Share