فەڕەنسا.. هۆشداری لە سەرهەڵدانی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدرێت

بەرپرسانی فەڕەنسا هۆشدارییان لەبارەی، سەرهەڵدانی زنجیرەیەكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوە لە یەكێك لە ناوچەكانی باكووری ڕۆژئاوای وڵاتەكە.

میدیاكانی فەڕەنسا ڕایانگەیاندووە، دوێنێ سێشەممە 16ی ئازار، بەرپرسانی تەندروستیی فەڕەنسا هۆشدارییان لەوە داوە كە لە ناوچەی پرۆتانی لە باكووری ڕۆژئاوای وڵاتەكە جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركەوتووە.

وەزارەتی تەندروستیی فەڕەنسا لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، “شیكارییە سەرەتاییەكان دەریانخستووە ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسەكە ئاماژەیەكی مەترسیدارتریان تێدا نییە یان خێراتر بگوازرێنەوە”.

هەر لەو ناوچەیەی فەڕەنسا ئەوەی بووەتە هۆی سەرسوڕمانی بەرپرسانی تەندروستیی ئەو وڵاتە، ژمارەیەك هاوڵاتی نیشانەكانی كۆرۆنایان تێدایە بەڵام پشكنینەكانیان نێگەتیڤ بووە.

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهان بەخێرایی دەستی بە لێكۆڵینەوە بەو جۆرە فەڕەنسییەی كۆرۆنا كردووە و خستویەتییە لیستی ئەو زنجیرانەی كۆرۆنا كە لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قوبرس: ئەگەری هێرشی درۆنی لەئارادایە و سەردانمان مەکەن

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قوبرس رایدەگەیەنێت، ئەگەری هێرشی درۆنی لەئارادایە و سەردانمان مەکەن. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قوبرس بڵاویکردەوە، ئاگاداری…
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی شار بە یەكێك لە ناوەندەكانی ڕاهێنانی پزیشكان لەسەر ئاستی عێراق دەستنیشانكرا

ئەنجومەنی عێراقی بۆ پسپۆڕییە پزیشكییەكان چوار نەخۆشخانەی وەك ناوەندی ڕاهێنان لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاكان دیاریكردووە، نەخۆشخانەی شار لە…
Total
0
Share