هەواڵێکی ناخۆش بۆ ژنان.. چارەسەرێکی دژەکۆرۆنا بۆ پیاوان کاریگەرترە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی تێپەڕینی دوو ساڵ بەسەر سەرهەڵدانی کۆرۆنا، تائێستا ‏چارەسەرەکانی ئەو ڤایرۆسە مشتومڕی لەسەرە، بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ یەکێک لە ‏سەرەکیترین چارەسەرەکانی ڤایرۆسەکە، كە دێکسامیسازۆن-ە بۆ پیاوان کاریگەریی زیاترە وەک لە ‏ژنان. ‏

توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی کالگاری لە کەنەدا دەریخستووە، حەبی ‏‏”‏Dexamethasone‏” کە یەکێکە لە چارەسەرە سەرەکییەکانی کەمکردنەوەی هەوکردنی ‏سییەکان لەکاتی تووشبوون بە کۆرۆنا لەڕێگەی کاریگەریی لەسەر کاری خانەکانی ‏بەرگریی جەستە، کاریگەرییەکەی لەسەر پیاوان زیاترە وەک لە ژنان.‏

دەرەنجامەكە کۆکراوەی ئەنجامی ژماریەک توێژینەوەیە لەهەمان بواردا، کە ‏بەسەرپەرشتیی جێف بێرناسکی و برایان بیب پزیشکانی پسپۆڕی زیندەزانی ئەنجامدراوە، ‏بەوپێیە تووشبووانی کۆرۆنا لە ڕەگەزی نێر زیاتر سوودمەند دەبن لە چارەسەرەکە ‏بەراورد بە تووشبووانی ڕەگەزی مێ.‏

دکتۆر بیب دەڵێت، “توێژینەوەکانمان دەریانخستووە ئەو تووشبووانەی لە ڕەگەزی نێرن ‏سوودی تەواو لە چارەسەری “‏Dexamethasone‏” وەردەگرن، لەکاتێکدا تووشبووانی ‏ڕەگەزی مێ بەشێوەیەکی دیاریکراو و کەمتر سوودی لێوەردەگرن، لەکاتێکدا ‏چارەسەرەکە یەکێکە لە سەرەکیترین چارەسەرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا”. ‏

سەبارەت بە هۆکارەکەی، ئەو پزیشکە پسپۆڕە دەڵێت، تائێستا نازانرێت ڤایرۆسەکە چۆن ‏کارلێک لەگەڵ خانەکاندا دەکات، هەروەها نازانرێت بۆچی هەندێک بەئاسانی تووشی ‏ڤایرۆسەکە دەبن و هەندێکی دیکە بەهیچ شێوەیەک تووشنابن، یان بۆچی هەندێک ‏چارەسەر لەسەر هەندێک تووشبوو کاریگەریی هەیە و لەسەر هەندێکی دیکە نییەتی.‏

‏”‏Dexamethasone‏” یەکێکە لەو چارەسەرانەی لەسەرەتای دەرکەوتنی پەتاكەوە بۆ ‏ڕووبەڕووبوونەوەی بەکارهێنراوە، کاریگەرییشی هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی ‏گیانلەدەستدان.

بابەتی پێشتر

پارتی واژووی لەسەر داواكاریی پەرلەمانتاران بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندكاران ‏نەكردووە

بابەتی دواتر

زانكۆی سلێمانى: له‌سه‌ر گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆ لیژنه‌ دروستده‌كه‌ین بۆ ده‌رخستنى ڕاستییه‌كان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share