پاریس بەفرۆشتنی نۆ یاریزان خۆی ڕێكدەخاتەوە

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی کۆمەڵێک یاریزانی بەتوانای لە پێکهاتەکەیدا کۆکردووەتەوە و پێویستیان بە خۆڕێکخستنەوەیە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2021دا ئیدارەی پاریس سەرکەوتوبوون لە گواستنەوەی سێرجیۆ ڕامۆس، جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم، جیانلویجی دۆناروما و ئەشرەف حەکیمی، هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە بەهۆی قەیرانی سەردەمی کۆرۆناوە 200 ملیۆن یورۆ زیانیان بەرکەوتووە.

بەپێی سەرچاوەکە، پێویستە ناسڕ خلێفی و هاوکارانی لە پێناو هاوتاکردنەوەی داهات و خەرجیدا (یاسای یاریی خاوێن)، چەندین یاریزان بفرۆشن، چاوەڕوانیش دەکرێت ژمارەی فرۆشتنی یاریزانان بگاتە نۆ یاریزان.

لە پێگەی گۆڵپارێز، بەهۆی بوونی دۆناروما و کیلۆر ناڤاس و سێرجیۆ ڕیکۆ، پێویستیان بە فرۆشتنی ئاریۆلا و بوڵکا و لیتیێر دەبێت، لە هێڵی بەرگری بەهۆی بوونی ئەشرەف حەکیمی، داگبا، کیرەر و دیالۆ پێویستە دەستبەرداری دووان لەو یاریزانانە بن، هەروەها لە هێڵی ناوەند دوای گواستنەوەی جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم لە ئێستادا خاوەنی حەوت یاریزانن، کە پێویستیان بە فرۆشتنی یەک یان دوو یاریزانی ناوەند دەبێت.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی دووپاتیکردووەتەوە، لە هێڵی هێرشبەر پاریس هاوشێوەی هێڵەکانی دیکە زیادەی هەیە، ئیکاردی نزیکترینە بە 40 ملیۆن بەرامبەر کریستیانۆ ئاڵوگۆڕی پێبکرێت، یاخود لە پێناو هاوتاکردنەوەی داهات و خەرجی بە بڕێکی زیاتر دەستبەرداریبن پەیوەندی بە یوڤانتۆسەوە بکات.

بابەتی پێشتر

 پۆلیسی سلێمانی تەقەکەرەكەی شەوی ڕابردووی دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

سیمیۆنی لەبارەی گەڕانەوەی گریزمانەوە هەموو شتێکی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share