دۆخی یاریزانە پێكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید پێش یارییەكەی مانچستەرسیتی بزانە

سێ یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی پێكان و هیلاكییەوە لە ئەگەری بەشداریی نەكردنن لە یارییەكەی مانچستەر سیتیدا.

بڕیارە سێ شەممە كاتژمێر 10ی شەو، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە میانی یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنز لیگدا، ببێتە میوانی مانچستەر سیتی.

تا ئێستا سێ یاریزانی ڕیاڵ مەدرید لە ژێر هەڕەشەی بەشدارینەكردنن لەو یارییەدا.

مێندی و ئالابا و كاسمیرۆ هەرسێكیان توشی پێكان بوون و مەترسی بەشدارینەكردنیان لەو یارییەدا هەیە.

تیمی پزیشكی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی لانی كەم دوان لەو یاریزانانە بۆ یارییەكەی سیتی ئامادە بكەنەوە.

ئەگەر هەرسێكیان نەتوانن بەشداری بكەن، ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر ناچارە بۆ جێگەی مێندی پشت بە كارڤاخال ببەستێت، بۆ جێگەی ئالاباش یاریی بە ناچۆ دەكات و لەجێگەی كاسمیرۆش، كامافینگا سەرەكی دەبێت.

بابەتی پێشتر

لیڤاندۆڤیسكی گومانی لەسەر داهاتووی خۆی دروستكرد

بابەتی دواتر

دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیلێ نەخۆشخانەی جێهێشت

پیلێ، گەورهەری تۆپی پێی جیهان و وڵاتی بەرازیل، نەخۆشخانەی جێهێشت پاش ئەوەی پزیشكەكان پێیانڕاگەیاند كە كێشەكانی كۆتاییهاتووە. دوو…
زیاتر ببینە

بیلینگهام پێکانی هەیە

بیلینگهام لە یارییەکەى رایۆڤالیکانۆ توشی پێکان بووە و تا ئێستاش بەدەستیەوە دەناڵێنێت.ز تیمی پزیشکی یانەى ڕیاڵ مەدرید ئەنچیلۆلی…
Total
0
Share