کورتە فیلمێکی کوردی خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی ئەنکەرەی وەرگرت

کورتە فیلمی بارگران کە لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد یەڵماز ئۆزدیلی خەڵکی باکوری کوردستانە لە 31 هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەنکەرە خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بە دەستهێنا.

بارگران کە لە شاری ماردینی باکوری کوردستان بەرهەم هاتووە چیرۆکی کەسێک بە ناوی ئاودل دەگێڕێتەوە کە کە لەگەڵ خوشکەکەی کە لە کوردستانی سووریاوە گەڕاوەتەوە، هەوڵ دەدەن بنەماڵەکەیان بەڕێوەببەن.

یەڵماز ئوزدیل لەدوای وەرگرتنی خەڵاتەکە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەمە 22 هەمین خەڵاتە کە بارگران وەریدەگرێت، لە 6 فێستیڤاڵ کە لە ناوخۆی تورکیا بەڕێوە چووە لە چوار فێتستیڤاڵیاندا بارگران خەڵاتی وەرگرتووە و ئەمەش دەیسەلمێنێت دەتوانرێت فیلمێکی کوردی خەڵاتی باشترین لە ناوە و دەرەوەی تورکیا وەربگرێت.

فیلمەکەی ئۆزدیل تا ئێستا لە 87فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی و ناوخۆی وەرگیراوە و چاوەڕێدەکرێت خەڵاتی دیکەش بباتەوە.

بابەتی پێشتر

هەموو ئەوانەی دەتەوێت لەبارەی ئایفۆن 12ەوە بیزانیت

بابەتی دواتر

'زە ڕۆک' خولێکی تۆپی پێی ئەمریکی کڕییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share