گڵۆباڵ تایمز: یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی مرۆڤ بە ڤایرۆسی مەیمون B تۆمارکرا

ڕۆژنامە گڵۆباڵ تایمز بڵاویکردەوە یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی (مەیمون B) (Monkey B Virus)، کە لە مرۆڤدا دەستنیشانکرابوو لە پەکین گیانیلەدەستدا.

گڵۆباڵ تایمز، کە ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی چینییە و بەزمانی چینی و ئینگلیزی چاپدەكرێت، لەزاری ناوەندی چاودێری و ڕوبەڕوبوونەوەی نەخۆشییەکانی چین (CDC)یەوە بڵاویکردەوە، “ڤایرۆسەکە، كە كورتكراوەكەی BV-یە لە پزیشکێکی ڤێتێرنەریدا دەرکەوتووە، کە تەمەنی 53 ساڵ بووە لە ناوەندی سەرەکیی دامازراوەی لێکۆڵینەوە نامرۆییەکان کاریکردووە، دوای دوو مانگ لە توێکاری لەسە جەستەی دوو مەیمونی توشبوودا، پزیشکەکە گیانیلەدەستداوە، پشکنینەکان دەریانخستووە، ڤایرۆسەکە هۆکاری گیانلەدەستدانی بووە”.

ڕۆژنامەکە باسی لەوەکردووە، پزیشکەکە بەر لە گیانلەدەستدانی لەچەند نەخۆشخانەیەک چارەسەری وەرگرتووە، لە کۆتایی مانگی ئایاری ڕابردوودا گیانیلەدەستداوە، ئاماژەی بەوەشکردووە تائێستا هیچ حاڵەتیکی توشبوونی ئەو ڤایرۆسە تۆمارنەکراوە و ئەوە یەکەم حاڵەتی توشبوون و مردنە بە ڤایرۆسەکە.

ڕۆژنامەکە دەڵێت، تائێستا نازانرێت مەترسییەکانی ئەو BV چییە و ئاستی بڵاوبوونەوە و گیانلەدەستدان بەهۆیەوە چەندە، دوای گیانلەدەستدانی پزیشکەکەش حکومەتی چین چاودێریی وردی خستووەتە سەر مەیمونەکانی تاقیگە زانستییەکان و ئەو کارمەندانەی لە تاقیگەکاندا کاردەکەن.

بابەتی پێشتر

فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتیاران و کۆمپانیا گەشتیارییەکان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

دوای ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس نرخی نەوت دۆلارێک دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share