وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێنمایی لەبارەی خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون بڵاوكردەوە

دوای وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵیش مەترسیی لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون خستەڕوو، بەتایبەت بەهۆی نزیکبوونەوە لە جەژنی قوربان و مامەڵەی زۆری هاوڵاتییان لەگەڵ ئاژەڵ بۆ قوربانیکردن.

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێنماییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون لە جەژنی قورباندا بڵاوکردەوە، ڕێنماییەكانیش ئەمانەن:

یەکەم/ ئەو ئاژەڵەی سەردەبڕدرێت دەبێت تەندروست بێت و قڕنە و گەنەی لەسەر نەبێت.

دووەم/ ئاژەڵی قوربانی لە کوشتارگە سەردەبڕدرێت، تاکو پشکنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینی بۆ بکرێت و دڵنیابن لە تەندروستی گۆشتەکە.

سێیەم/ گۆشتی قوربانی لە ناو کیسی شەفاف دابەشبکرێت و دەبێت کیسەکە خاوێن و نوێ بێت.

چوارەم/ سەربڕینی ئاژەڵ لە ناو ماڵ و کۆڵان هۆکارێکە بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکان و پیسبوونی ژینگە، هەروەک دیاردەیەکی ناشارستانییە، بەتایبەتی لە ئێستادا کە چەند حاڵەتێکی نەخۆشی خوێن بەربوون (الحمی النزفیة) لە عێراقدا تۆمارکراوە.

پێنجەم/ لەکاتی وەرگرتنی گۆشتی قوربانی ڕاستەوخۆ بەکاریمەهێنه و 24 کاتژمێر لە ساردکەرەوە بیهێڵەوە.

شەشەم/ لەکاتی دەستکاریکردنی گۆشت و لاشەی ئاژەڵ دەستکێش بەکار بهێنە.

حەوتەم/ئەگەر گومانت لە گۆشتی ئاژەڵی قوربانی هەبوو پەیوەندی بە لێژنەکانەوە بکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگاییكردنی چوار دەستگیركراوی بادینان دواخرا.. دادگا فریای سەیركردنی دۆسیەكە نەكەوتووە

دادگاییكردنی چوار دەستگیركراوی بادینان دواخرا بۆ كاتێكی نادیار، سەرۆكی تیمی پارێزەران دەڵێت، بەهۆی زۆریی دۆسیەكانەوە دادگا نەیتوانیوە سەیری…
Total
0
Share