گاریس بەیل یەکێک لە بەرازیلییەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ کاستیا

گەڕانەوەی گاریس بەیل بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید کێشەی بۆ سێ یاریزانی بەرازیلی دروستکردووە.

دوای جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، یاریزانە بەریتانییەکان دەبێت مۆڵەتی یاریزانی بیانی لە یانەکانی ئەوروپا بەدەستبهێنن، بۆ ئەم مەبەستەش یانەی ڕیاڵ مەدرید چیتر دەبێت بەپێی یاسا وەک یاریزانێکی بیانی مامەڵە لەگەڵدا گاریس بەیلدا بکات.

بەپێی یاسا کارپێکراوەکان، هەر یانەیەکی ئیسپانیا دەتوانێت سێ یاریزان بەبێ ڕەگەزنامەی ئیسپانی لە پێکهاتەکانیدا ناونووس بکات، بەڵام لەئێستادا یانەی ڕیاڵ مەدرید چوار یاریزانی بیانی هەیە.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی دووپاتیکردووەتەوە، هاوشێوەی گاریس بەیل، هەریەک لە ڤینیسیۆس جونیۆر، ئیدێر میلیتاو، ڕۆدریگۆ گوس، هەڵگری ناسنامەی بەرازیلین و ڕەگەزنامەی ئیسپانییان بەدەستنەهێناوە.

ڤینیسیۆس نزیکبووە لە وەرگرتنی ڕەگەزنامەی ئیسپانی، بەڵام کەیسەکەی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دواخراوە، بۆیە بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە تاوەکو بابەتی ڕەگەزنامەی یاریزانە بەرازیلییەکە بەئەنجام بگەیەنن، ئەگەر ئەوەش ڕوونەدات، ناچاردەبن دەستبەرداری یەکێک لە سیانە بەرازیلییەکە بن.

“ئەی ئێس” نووسیویەتی، “ئەگەر ڤینی ڕەگەزنامەی پێنەدرێت، بەهۆی گەڕانەوەی گاریس بەیلەوە یەکێک لە ڤینیسیۆس، میلیتاو، ڕۆدریگۆ لەپێکهاتەی ڕیاڵ دووردەخرێنەوە، نزیکترینیان ڕۆدریگۆیە کە ئاڕاستەی پێکهاتەی دووەم یانە (کاستیا) دەکرێتەوە، هەروەها دەبێت یاریزانانی وەک کوبۆ و ڕینیێر جیسوز بەخێرایی ئاڕاستەی یانە خوازیارەکانیان بکرێن، تاوەکو یانەکە دووچاری کێشەی یاسایی نەبێتەوە”.

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ بۆندێکی گەورەی یەکلاییکردووەتەوە

بابەتی دواتر

ئینسینی و ناپۆلی تائێستا بێئەنجامن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share