ڕاپۆرتێكی فەرمیی عێراق.. لە دوو ساڵدا ئاوی دیجلە و فوڕات 200% كەمیكردووە

تێپەڕبوونی ئاوی بەنێو ڕووبارەكانی دیجلە و فورات بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كردووە، ڕاپۆرتێكی فەرمیی عێراق لەوبارەیەوە ئاماری مەترسیدار ئاشكرادەكات.

دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق ڕاپۆرتێكی لەبارەی كەمبوونەوەی ئاوی ڕووبارەكانی دیجلە و فورات بڵاویکردووەتەوە، ئاشكرایكردووە، لە ساڵی 2020 تێپەڕبوونی ساڵانەی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات زیاتر لە 49 ملیار مەتر سێجا بووە، كە بەراورد بە ساڵی 2019 بەشێوەیەكی بەرچاو کەمیکردووە، بەو پێیەی لەو ساڵادا بڕەكە 93.47 ملیار مەتر سێجا بووە.

لە بەشێكی دیكەی ڕاپۆرتەكەدا ئاماری ئەمساڵی تێپەڕبوونی ئاو بە دوو ڕووبارەكەدا ئاشكراكراوە، ئێستا تێپەڕبوونی ساڵانەی ڕووباری دیجلە گەیشتووەتە 11.44 ملیار مەتر سێجا، هەروەها ڕووباری فوراتیش گەیشتووەتە 17.95 ملیار مەتر سێجا، بەوەش تێکڕای هەردوو ڕووبارەكە گەیشتووەتە 29.39 ملیار مەتر سێجا.

بەپێی ئەو ئامارانە بێت، ئاوی بەردراوەی دوو ڕووبارەكە لەماوەی دوو ساڵدا زیاتر لە 200% كەمیكردووە.

ڕاپۆرتەكەی دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق نەیشاردووەتەوە، یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی كەمبوونەوەی ئاوی ڕووبارەكان، بەهۆی گلدانەوەی ئاوەوەیە لەلایەن ئێران و توركیاوە لەسەر عێراق.

بابەتی پێشتر

داعش هێرشێكی بۆسەر باشووری كەركوك ئەنجامدا

بابەتی دواتر

لە چین پیاوێك تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنجەم سەبەتەی خۆراك دابەشدەكرێت

وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو پێنجەم سەبەتەی خۆراك لە بەغداد و پارێزگاكانی دیكە دابەشدەكرێت. عەلا جبووری،…
Total
0
Share