تەندروستیی جیهانی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ملیۆنان ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەگاتە عێراق

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشكرایكردووە، ملیۆنان ڤاكسین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە عێراق.

لای خۆیەوە ئەحمەد زوەیتن، نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاندووە، “ڕێژەی توشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون كردووە و گەیشتووەتە 800 هەزار توشبوو”.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، “دەكرێت ڕێژەی توشبوون كەمبكرێتەوە لەڕێی كوتان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا و ڕێكارەكانی خۆپارێزی”.

نوێنەرەكەی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بەوەشكردووە، “كاروانی یەكەم 50 هەزار و كاروانی دووەم 336 هەزار ڤاكسین پێشتر گەیشتوونەتە عێراق، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا ملیۆنان ڤاكسینی دیكە دەگەنە عێراق”.

هۆشداریشیداوە لەوەی، “ئەوانەی دەكوترێن دەبێت بۆ ماوەی 20 بۆ 30 خولەك لەژێر چاودێریدا بن بەر لەوەی ڕێگایان بدرێت بگەڕێنەوە ماڵەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قاسم ئەعرەجی: کاتێک باسی کشانەوەی هاوپەیمانان دەکەین، مەبەستمان پچڕانی پەیوەندییەکان نییە

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دووپاتیکردەوە کە بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە مانای پچڕانی پەیوەندیییەکان…
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی شایستەی دارایی ئەو فەرمانبەرانەی لە کاتی خۆیان زیاتر دەوام دەکەن

ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێک لە کاتی خۆی زیاتر دەوام بکات، پارەی زیادەی کارکردنی دەخرێتە…
Total
0
Share