تۆمارە دەنگییەکانی پێرێز کریستیانۆ و مۆرینیۆشی گرتەوە

بڵاوبوونەوەی زنجیرەی تۆمارە دەنگییەکانی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەردەوامە، تۆمارێکی دیکە بڵاوکراوەتەوە تیایدا کریستیانۆ و مۆرینیۆ بە گەمژە ناودەبات.

تۆمارە دەنگییەکان لەلایەن ماڵپەڕی “ئیل کۆنفدینسیال”ی ئیسپانییەوە بڵاودەکرێنەوە، ئەو ڕۆژنامە ناودارەش تۆمارەکەیان لە ڕۆژنامەنوسێکەوە بەدەستهێناوە.

دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارێک، کە تیایدا فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی شاهانە سوکایەتی بە ئەفسانەکانی یانەکەی دەکات، ئەمجارە تۆمارێکی نوێی بڵاوکراوەتەوە مێژووەکەی بۆ 2012 دەگەڕێتەوە و مۆرینیۆ و کریستیانۆ بە گەمژە و کاڵفام وەسفدەکات.

لە تۆمارەکەدا پێرێز دەڵێت، ” کریستیانۆ؟ شێتە، پیاوێکی گەمژەی کاڵفامە، نەخۆشە، پێتوایە ئەم کابرایە نۆرماڵە؟ نەخێر نۆرماڵ نییە، ئەگینا ئەو هەموو شتانەی نەدەکرد کە دەیانکات، بۆچی پێتوایە ئەو هەموو کارە گێلانەیە دەکات؟ مێندێز بۆ هیچ بابەتێک ئاڕاستەی ناکات، چونکە ئەویش و مۆرینیۆش دوو کەسی گێلن، ئەم دووانە لەخۆباییبوونێکی سەیریان هەیە و ناتوانن ڕاستییەکان ببینن، هۆکارەکەش ئەوەیە دەتوانن پارەی زۆر بەدەستبهێنن، ئەگەر بەو شێوەیە بن، واتا تەواو نین، تەنانەت لە مافەکانی بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان پارەیەکی خەیاڵی وەردەگرن، هەمیشە ڕوخساری بوێری خۆیان نیشانی هاندەران دەدەن، کەچی هەموو دنیا ڕقی لێیانە، ئەگەر ڕیکلامەکانیان پێچەوانەبێت، کەواتە پێچەوانەن”.

هەروەها دەڵێت، ” کوینتراو کەسێکی گێلە، ئەویش تەواو نییە و بەبێ مۆڵەتی شۆفێری ئوتۆمبێل لێدەخوڕێت، لەگەڵ مۆرینیۆ دووانی پۆخڵن و مۆرینیۆ کاڵفامێکە و هیچیتر، کوینتراو بەهۆی فشارەوە نەخۆش کەوتووە، گوێ بەوە نادات یاریدەکات یان نا، ڕاهێنەرەکەش گوێی پێنادات و دەیکوژێت”.

بابەتی پێشتر

کوندی بە تۆتنهامی وتووە (نەخێر) و چاوەڕوانی گەورەترە

بابەتی دواتر

مباپێ یاخیبوونی ڕاگەیاندووە و پاشگەزنابێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share