بایدن كۆمارییەك دەكاتە باڵیۆزی وڵاتەكەی لە توركیا

جۆ بایدن، كۆمارییەكی دژە ترەمپ دەكاتە باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا.

جێف فلیك سیناتۆری پێشووی ئەمریكا، كە سەر بە پارتی كۆمارییە، لە تویتەرەوە ئاشكرایكرد، بایدن دەستنیشانیكردووە بۆ ئەوەی ببێتە یاڵیۆزی نوێی ئەمریكا لە توركیا.

فلیك یەكێك بوو لەو كۆمارییانەی زۆر دژی سیاسەتەكانی دۆناڵد ترەمپ بوو، پەسنی هەنگاوەكەی بایدنی كردووە و نوسیویەتی، “بەم دەستنیشانكردنە، ئیدارەكەی بایدن باشترین بنەمای سیاسەتی دەرەوە و دیپلۆماسییەتی ئەمریكای دووپاتكردەوە، بنەماكەش بریتییە لەوەی سیاسەتی حزبی لەسەر سنووری وڵاتەكە ڕابوەستێت”.

دەستنیشانكردنەوەی بایدن هێشتا پێویستی بە پەسەندكردنی ئەنجومەنی پیرانە.

پێشتر و لەسەردەمی سەرۆكایەتیی ترەمپدا پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و توركیا گرژی زۆری بەخۆیەوە نەبینیبوو، سەرەڕای بوونی چەندین دۆسیەی ئاڵۆزی نێوان هەردوو وڵات، بەتایبەت پرسی ئێس 400ی ڕوسی، تەنانەت پەیوەندییەكی تا ڕاددەیەك دۆستانە لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و ڕەجەب تەیب ئەردۆغاندا هەبوو.

بەڵام لەدوای هاتنی ئیدارەكەی بایدن، پەیوەندییەكانی واشنتن و ئەنقەرە جۆرێك لە ئاڵۆزیی بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەت دوای ئەوەی بایدن كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكانی لەسەر دەستی عوسمانییەكان ناساند، ئەمە جگە لە جوڵەكانی توركیا لە سنوورە ئاوییەكاین نزیك یۆنان و قوبرس و گەڕان بەدوای وزەی سروشتیدا، هەروەها پرسی كڕینی سیستمی بەرگریی دژەموشەكی ئێس 400ی ڕوسی لەلایەن توركیاوە هێشتا وەك خۆی ماوەتەوە.

بابەتی پێشتر

دڕندەترە.. تەندروستیی جیهانی هۆشداری لەبارەی گۆڕاوی "لامبدا"وە دەدات

بابەتی دواتر

هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی سوپای پاسداران ئەمجارە زانایانی ئەمریکی و بەریتانی دەکەنە ئامانج

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share