ئێران تەواوی ئاوی عێراقی گرتووەتەوە

ئەندامێكی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاوی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات، ئێران تەواوی ئەو ئاوەی گرتووەتەوە كە دەهاتە عێراقەوە، ئەوەش كاریگەریی دروستكردووە، بۆیە پێشنیازی دابەزاندنی تێچووی هەڵکەندنی بیر دەكات بەڕێژەی 50%.

خەلیل مەولا بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، “ئەو بڕە ئاوەی لە ئێرانەوە دێت 12%ی ئاوی عێراق پێكدەهێنێت، ئاوی هاتووش لە تورکیاوە 56%ی ئاوی عێراقە، ئەوەی دیكەشی، كە دەكاتە 32%، لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوەیە.

پەرلەمانتارەكە بەتایبەت ئاماژەی بە گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە كردووە، ئاماژەی بەوەکردووە، ئێران کۆی ئەو 12% ئاوەی گرتووەتەوە كە  دەهاتە عێراقەوە، ئەمەش کاریگەریی خراپی کردووەتە سەر زۆرینەی پارێزگاکانی عێراق، بەتایبەت پارێزگای دیالە و بووەتە هۆی پیسبوونی ژینگەی ئەو ناوچانە.

باسی لەوەشکردووە، لەئێستادا گرنگترین چارەسەر بۆ كەمئاوییەكەی دیالە، دابینکردنی ئاوە لە بەنداوی حەمرین و ڕوباری خەریسان بۆ دیالە.

بەپێی وتەی ئەو ئەندامەی لیژنەکە، “یەکێک لەو پێشنیازانەی خراونەتە بەردەست وەزارەتی ئاو، کەمکردنەوەی تێچووی بیرهەڵکەندنە بۆ جوتیاران بەڕێژەی 50% بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئاو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق: دەمانەوێت لە بەغداد و بەسرە بەنزینی ئۆکتان بەرز بەرهەمبهێنین

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پلانیان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی بەرهەمە نەوتییەکان لەناویشیدا زیادکردنی بەرهەمهێنانی بەنیزینی ئۆکتان بەرز، یاخود…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە کاری حکومەتی داهاتوو بە ئاراستەی گەشەپێدانی ئابوری هەموو ناوچەکانی عێراق بێت

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا، بە مەبەستی راگۆڕینەوە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی…
Total
0
Share