عێراق.. لەمساڵدا 50 هێرش بۆسەر زیاتر لە 100 تاوەری کارەبا ئەنجامدراون

بەڵگەنامەیەکی پۆلیسی وزەی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، زانیاری لەبارەی سەرجەم ئەو هێرشانە دەخاتەڕوو، کە لەمساڵدا بۆسەر تاوەرەکانی کارەبای عێراق ئەنجامدراون.

بەپێی بەڵگەنامەکەی پۆلیسی وزە، لە 2021/1/1 تاوەکو 2021/7/1، 69 تاوەری (400 کەی ڤی)، 37 تاوەری (132 کەی ڤی)، 32 هێڵی (400 کەی ڤی)، 22 هێڵی (132 کەی ڤی) ڕوبەڕووی هێرش بوونەتەوە.

پۆلیسی وزە ئاشكرایكردووە، كۆی ئەو هێرشانەی ئەنجامدراون 50 هێرشن و تیایاندا 106 تاوەر و 54 هێڵ كراونەتە ئامانج.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتنی 200 ملیار دینار لە بەغدادەوە ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

ئەمریکا ترسی لە کاریگەریی جۆرە نوێیەکانی کۆرۆنا لەسەر ئابوریی جیهان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارانی كەركوك بۆ یەكلاكردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردنی شارەكە كۆدەبنەوە

بۆ یەكلاكردنەوەی ژمارەی كورسییەكانی بازنەكانی هەڵبژاردن لە كەركوك بڕیارە سبەی پەرلەمانتارانی شارەكە كۆببنەوە، پەرلەمانتارێكی كوردیش دەڵێت، پێشنیارێكیان سەبارەت…
Total
0
Share