ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامبدات و بڕیار لەبارەی راپۆرتەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت سەبارەت بە داهاتی نانەوتی هەرێم بدات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی سازدەکات.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەدا هیچ بڕگەیەکی تایبەت بە مووچەی هەرێم یان پرسی داهاتی نانەوتی تێدانییە، بەڵام چاوەڕێدەکرێت لە پاشکۆی کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێم بدێت، ئەمەش لەسەر بنەمای ئەو راپۆرتەی ئەنجومەنی دەوڵەت پێشکەشی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ئەگەری سەررێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، ئەگەری سەررێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان هەیە و هۆشداریش دەدات بە هاوڵاتییان. قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە ئاگادارییەکدا…
Total
0
Share