لقی به‌سره‌ی یه‌كێتی پارێزه‌رانی عێراق ڕایگەیاند، لە بەسرە پارێزەرێك بەدەستڕێژی گولـلە تیرۆركرا و بكوژانیش هەڵاتوون.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، لقی به‌سره‌ی سەندیكای پارێزه‌رانی عێراق ڕایگەیاندووە، “پارێزه‌ر حه‌یده‌ر ناجیم موسه‌وی ئەمڕۆ شەممە بە ده‌ستڕێژی گوللـه تیرۆركراوە”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “تیرۆركردنی موسه‌وی ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و پارێزه‌ره زوڵملێكراوانهی كه به ناحه‌ق و به‌ده‌ستی تیرۆر شەهیدکراون”.
تا ئێستاش به‌رپرسانی ئه‌منی به‌سره، هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی تیرۆركردنی ئه‌و پارێزه‌ره بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه كه‌سیش ده‌ستگیرنه‌كراوه.