وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، پارەی یەک کەس بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراکی مانگانە یەک هەزار دینارە و زیادنەکراوە.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان بەتەواوی مسۆگەرکراوە و دابەشکردن بەگوێرەی خشتە پەسەندکراوەکان و گەیاندنیان بەشێوەیەکی رێکوپێک بە هاوڵاتییان بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر هاوڵاتییەک لەبەرانبەر وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانەی تەنیا یەک هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت و پارەکە زیادنەکراوە.
باسی لەوەشکرد،تیمەکانی چاودێریکردنیان لە بەشی کۆنترۆڵی بازرگانی و دارایی بەردەوامن لە هەڵمەتە مەیدانییەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان بۆ چاودێریکردنی کاری بریکارەکان و چارەسەرکردنی سەرپێچیەکان.