دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز خەڵکی تارانی لە خەو کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیک کاتژمێر 1:30 خولەک، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بەشێک لە دانیشتوانی تارانی لە خەوکرد، پۆلیسی تارانیش لەسەر تەقینەوەکە دەڵێت، “هیچ زیانێکی نەبووە”.

ئەو شوێنەی تەقینەوەکەی تێدا ڕویداوە دەکەوێتە ناو پارکی “میلەت” کە پارکێکی بەناوبانگی تارانە و هاوکات بینای ڕادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران و بینای ناوەندیی پەرەپێدان و نۆژەنکردنەوەی پیشەسازیی ئێران لە نزیک تەقینەوەکە بوون.

نزیکترین گومانێک لە هۆکاری تەقینەوەکە بکرێت ناوەندی پەرەپێدان و نۆژەنکردنەوەی پیشەسازیی ئێرانە، چونکە ناوەندەکە پێشتر هاوکاری بەرنامەی موشەکیی ئێرانی کردووە.

دانیشتوانی شاری تاران، نزیک لە پارکی میلەت ڤیدۆی دوکەڵی تەقینەوەکەیان بڵاوکردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی تەقینەوەکە لەناو پارکێکدا ڕویداوە هیچ ئاگرێک لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە لە ڕووداوەکە بڵاونەکراوەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلە ئەندۆنیسیای هەژاند

بابەتی دواتر

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share