رۆژنامەیەکی نزیک لە بەشار ئەسەد: ئەو هەواڵانەی بڵاومانکردنەوە درۆ بوون

رۆژنامەیەکی نزیک لە بەشار ئەسەد دانینابەوەی ئەوە هەواڵانەی لە ماوەکانی رابردوودا بڵاویانکردنەوە درۆ بوون، دەشڵێت، ئەوان تەنها رێنماییەکانیان جێبەجێکردووە.

رۆژنامەی وەتەنی سوری کە بە زمانحاڵی رژێمەکەی ئەسەد ناسرابوو بڵاویکردەوە، “ئێمە لەبەردەم لاپەڕەیەکی نوێین بۆ سوریا، سوپاس بۆ خودا کە خوێنی زیاتر نەڕژا، لەو باوەڕەداین سوریا بۆ هەموو سورییەکان دەبێت”.

باسیلەوەشکرد، میدیای سوری و میدیاکاران هیچ تاوانێکیان نییە، ئەوان تەنها رێنماییەکانیان جێبەجێکردووە و ئەو هەواڵانەیان بڵاوکردووەتەوە کە بۆیان نێردراون، بەڵام هەر زوو دەرکەوت کە هەواڵی درۆن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی عومان: واشنتن و تاران ئەنجامی دانوستانەکانی مەسقەت هەڵدەسەنگێنن

وەزیری دەرەوەی عومان، رایگەیاند، واشنتن و تاران ئەنجامی دانوستانەکانی مەسقەت هەڵدەسەنگێنن. بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، رایگەیاند، لە…
Total
0
Share