کرملن: بایدن و پۆتن جەختیان لە هەماهەنگیی نێوانیان کردەوە بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی

کۆشکی کرملن ڕایگەیاند، فلادیمێر پۆتن و جۆ بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هاوڕابوون کە دەتوانن هەماهەنگی لەنێوان هەردوو وڵاتەکەیاندا هەبێت لەبارەی ئاسایشی ئەلیکترۆنی و بابەتەکانی پەیوەست بە هاوکاریکردنی سوریا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆشکی کرملن لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەمڕۆ هەینی نێوان هەردوو سەرۆکەوە ڕایگەیاند، “پۆتن و بایدن باسیان لە دواین گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی سوریا کرد و هاوڕابوون لەسەر تیشکخستنە سەر لایەنە مرۆڤایەتییەکان لەو وڵاتە”.

هەروەها هەردوولا جەختییان لە یەکخستنی هەوڵەکانیان کردەوە لە ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەتی بە کێشەکانی سوریا.

بەپێی راگەیەندراوەکە هەردوو سەرۆک لەبارەی کێشە و هێرشە ئەلیکترۆنییەکانەوە گفتوگۆیان کرد و هاوڕابوون بۆ هەماهەنگیی نێوانیان سەبارەت بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی.

بەپێی کرملن پۆتن و بایدن جەختییان لە هاوکاریی جدیی و ڕاستەقینە کردەوە لەنێوانیان لەبواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پەیوەندییەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەناڵێکی فەرەنسی فیلمێکی دۆکیومێنتاری بەناوی ‘کوردستان خەزێنەی میزۆپۆتامیا’ بڵاودەکاتەوە

کەناڵی ئارتی ئەڵمانی-فەرەنسی، فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر شوێنەوارە دێرینەکانی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە تا ئێستا 20%ی…
Total
0
Share