ئەو بڕوانامانەی مۆڵەتی خوێندنیان بۆنەكراوە، هەڵدەوەشێنرێنەوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا هەر بڕوانامەیەک مۆڵەتی خوێندنی بۆنەکرابێت، هەژمارناکرێت و هەڵبوەشێنرێتەوە، وەزارەتەكە دەڵێت، بڕیارەكەی پاڵپشت بە یاسای چاكسازی دەركردووە، سەرچاوەیەكی خوێندنی باڵاش بڕیارەكە بە یاسایی ناودەبات.

لە گشتاندنێكدا کە ئاراستەی وەزارەتەكان و فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستان کراوە و واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەسەرە، هاتووە، پاڵپشت بە نوسراوێكی ئەنجومەنی وەزیران كە لە مانگی ئاداری ئەمساڵ دەرچووە، هەروەها پاڵپشت بە یاسای چاكسازی، “هەر بڕوانامەیەك بە بێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتبێت، هەڵدەوەشێتەوە.”

تۆڕی میدیایی ئێستا بۆ پشتڕاستكردنەوەی بڕیارەكە و یاساییبوونی، پەیوەندی بە سەرچاوەیەكی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە كرد، سەرچاوەكە بڕیارەكەی بە یاسایی وەسفكرد و هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕوانامانەشی پشتڕاستكردەوە.

بابەتی پێشتر

نوێترین پەیامی سزادراوانی بادینان بڵاوكرایەوە

بابەتی دواتر

سەرۆكایەتیی پەرلەمان دوو یاداشتی پەرلەمانتارانی نەخستە خشتەی كاری دانیشتنەكەی ئەمڕۆوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: کڕێوە و بەفر دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەوپێیە ئاسمان ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان کڕێوە و بەفر…
Total
0
Share