یەرەكە توركیا بەدرۆدەخاتەوە: لە بۆردومانەكانی دوێنێدا هیچ زیانێكمان بەرنەكەوتووە

یەكینەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بانگەشەی توركیا لەبارەی زیانگەیاندن بە هێزەكانیان ڕەتدەكاتەوە، دەڵێت، لە بۆردومانەكانی دوێنێی سەر پێنجوێن و شارباژێڕ، جگە لە زیانگەیاندن بە هاوڵاتییان، هیچ زیانێك بە هێزەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان نەگەیشتووە.

یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-یەرەکە، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، “لە مانگی ئابدا دەیانجار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێری و فڕۆکەی جەنگی بە ئاسمانی ئاسۆس-دا سووڕاونەتەوە، هەروەها لە 10ی ئابەوە بە بەردەوامی فڕۆکەی چاودێری بە ئاسمانی ناوچەی پێنجوێندا دەسووڕایەوە”.

لەبارەی بۆردومانەكەی دوێنێی سەر پێنجوێن و شارباژێر، یەرەكە ڕایگەیاندووە، “لەپێش گزنگی بەیانییەوە فڕۆکەی چاودێری دووبارە دەستیان کرد بە سووڕانەوە بە ئاسمانی پێنجوێندا، لە کاتژمێر 6:30 تاوەکو 7:30 فڕۆکە جەنگییەکان بە بەردەوامی چەندین شوێنی پێنجوێن، کە کاری کشتوکاڵییان تیادا دەکرا و گوندیان تیادایە، بە شێوەی هەڕەمەکی بۆردومان کرد”.

بەڵام دووپاتیدەكاتەوە، “لە ئەنجامی ئەو بۆردومانانەدا ئێمە هیچ زیانێکمان پێنەگەیشت، ئەو هەواڵانەشی تورکیا بڵاویکردوونەتەوە هیچیان ڕاست نین، هێزەکانیشمان لەو هێرشانەدا هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە، بەڵام زیانێکی ماددیی زۆر بە هاوڵاتییان لە پێنجوێن گەیشتووە، دەوڵەتی تورکیا هەوڵدەدات وای نیشان بدات، لە شوێنی هێزەکانی ئێمەی داوە، بەڵام تەنها باخ، بێستان و زەویی کشتوکاڵیی گەلەکەمان کراونەتە ئامانج، ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە کە تورکیا دوژمنایەتیی خۆی بەرامبەر بە گەلەکەمان لە چ ئاستێکدا بەڕێوەدەبات”.

لەوەش زیاتر، یەكینەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەڵێت، “ڕێککەوتن كراوە لەنێوان هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان، پێش ئەوەی هێرشی سەر شەنگال، پێنجوێن و سلێمانی ڕووبدات، کازمی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای داگیرکەر قسەی کردبوو، دوای ئەوە ئەو هێرشانە ڕوویاندا، بۆیە ئێمە ئەو هێرش و پەیوەندییانە بە شتێکی مانادار دەزانین”.

بابەتی پێشتر

سبەینێ تیروپشکی چامپیۆنزلیگ دەکرێت، ئەگەرەکان بخوێنەرەوە..

بابەتی دواتر

بڕیاردان لە چارەنووسی هەڵبژاردن دەكەوێتە دوای لوتکەی بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share