کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی زیاتر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، گەرما چەند پلەیەک دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتى. لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە.

ئاشکراشیکرد، پلەی گەرمی 2-3 پلە دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکرد، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی تا نیوەڕۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بۆ هەناردەی نەوت چاوەڕێی واژووی وەزارەتی نەوتین

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، بۆ دەستکردن بە هەناردەکردنی نەوت لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە، چاوەڕێی واژووی رێککەوتنەکەن لەلایەن وەزارەتی نەوتی…
Total
0
Share