گرتەیەکی ڤیدیۆیی زانیاری نهێنی لەبارەی ئیسکۆوە ئاشکرادەکات

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گرتەی ڤیدیۆیی یەکەم یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاودەکاتەوە، لە گرتەیەکدا نهێنی لەبارەی ئیسکۆوە ئاشکرادەبێت.

ڕۆژنامەی “as”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یەکەم یەکەی مەشق و ڕاهێنانی یانەی شاهانە، دوێنێ دووشەممە لە یاریگای مەشقەکان “ڤاڵدیباس” بەسەرپەرشتی کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی دەستیپێکردووەتەوە.

لە یەکێک لە گرتەکاندا دەردەکەوێت، پینتۆس ڕاهێنەری جەستەیی یانە لەگەڵ ناچۆ فێرناندێز و  چەند یاریزانێکی دیکەی یانەکە گفتوگۆدەکات، دووجار ناوی ئیسکۆ دەهێنێت و لە کۆتاییشدا پرسیار لە یاریزانەکە دەکات و دەڵێت، “بۆندەکە یەکلاییبووەتەوە؟”.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “as”، ئیسکۆ دوێنێ ئامادەی ڕاهێنانە ئامادەکارییەکان نەبووە، بەوپێیەی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئەی سی میلان لەسەرهێڵە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پێگەی لە ڕیاڵ یاخود لە ئەی سی میلان یەکلاییدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share