سوپرایز..باشترین لێدەرکەرەکانی ئەم وەرزە کێ بوون؟

بەپێی توێژینەوەیەکی سەنتەری لێکۆڵینەوە وەرزشییەکانی سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، عوسمان دێمبیلی فەرەنسی لەم وەرزەدا بەرزترین ڕێژەی بەدەستهێناوە لە لیستی باشترین لێدەرکەرەکانی تۆپی پێدا.

بەپێی ئەو داتایانەی ڕۆژنامەی “زە سەن” بڵاویکردووەتەوە، عوسمان دێمبیلی زۆرترین ڕێژەی بەدەستهێناوە لە ڕیزبەندیی باشترین لێدەرکەرەکانی تۆپی پێدا (دریبڵ)، لە پلەی دووەمیشدا ڤینیسیۆز جونیۆری بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید هاتووە.

سەیر لەوەدایە، لەسەر ئاستی خولی نایابی ئینگلتەرا، کێڤن دی برۆینی ناوەندی مانچستەر سیتی (98.4) خاڵی بەدەستهێناوە و لە پلەی یەکەمی خولەکەدایە، سەرەڕای ئەوەی ڕەخسێنەری گۆڵە و لە وەرزەکانی ڕابردوودا کەمترین لێدەرکردنی سەرکەوتووی ئەنجامداوە.

پلەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

  1. کۆدی گاکپۆ (لیڤەرپوڵ)
  2. فیڵ فۆدین (مانچستەر سیتی)
  3. ئالان سانت ماکسیمین (نیوکاسڵ)
  4. گابریێل مارتینێلی (ئارسیناڵ)
  5. بوکایۆ ساکا (ئارسیناڵ)
  6. لویس دیاز (لیڤەرپوڵ)
  7. ئیڤان پێریسیچ (تۆتنهام)
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید یه‌کسانبوو، به‌ڵام لوتکه‌ی به‌رنه‌دا

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئوساسۆنای تێپه‌ڕاند و له‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی ئیسپانیا به‌رده‌وامبوو. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌،…
Total
0
Share