ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هەرێم دانپێدانانی داعشێكی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دانپێدانانی داعشێكی بڵاوكردەوە كە پیلانی هێرشكردنە سەر دژەتیرۆری هەبووە لە هەولێر.

بەپێی دانپێدانانەكانی ئه‌و چەكدارەی داعش،‌ پیلانی ئه‌وه‌ی دانابوو، له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و هێرشه‌وه‌ زیندانییه‌ داعشه‌كان له‌ به‌ندیخانه‌ ڕزگار بكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، “تیرۆرسته‌كه‌  ناوی سه‌بهان عه‌بدولسه‌لام-ە و به‌ هه‌وڵی تیمه‌كانی دژه‌تیرۆر به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ له‌ناو شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركراوە”.

هاوکات له‌ دانپێدانانه‌كانیدا ئەو تیرۆستە باس له‌وه‌ده‌كات، “په‌یوه‌ندی به‌سه‌ركرده‌كانی داعشه‌وه‌ هه‌بووه‌ و خودی خه‌لیفه‌ی داعش ڕایسپاردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ولێر”.

 

بابەتی پێشتر

ڕوسیا پوچەڵكردنەوەی زنجیرەیەك هێرشی داعش ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

شاندێكی پارتی سەردانێكی نهێنیی دوو ڕۆژەی بۆ ئێران ئەنجامداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا هەموو كاردانەوە ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانی هێرشەكەی سەر هەولێر ئاشكرادەكات

كاردانەوەكانی هێرشە موشەكییەكەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەردەوامن. جگە لە كەسایەتی و لایەنەكانی ناوخۆی هەرێمی…
Total
0
Share