کەشناسێک: پلەی گەرما دادەبەزێت و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، پلەکانی گەرما دادەبەزێت و ئەگەری هەورەبروسکە و تاوەباران هەیە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە، لە ئەنجامی کاریگەریی بارستەهەوایەکی سارد لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر ناوچەکانمان، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەزۆری نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی بەرەبەیانەوە بۆ نیوەڕۆ، ئەگەری دروستبوونی ناجێگیرییەک لە بەرگەهەوادا دەبێت.

ڕاشیگەیاند، تاوەباران و چالاکبوونی هەورەبروسکە لە زۆرێکی ناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و ئیدارەی سۆران و ڕاپەرین و هەندێک لە ناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکوک و هەڵەبجە دەبێت، پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ، بە ڕێژەی 4 تا 5 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە و ڕێژەی بارانەکە بە جیاوازیی شوێنەکان لەنێوان 1 ملیم تا زۆرترین ڕێژە 15 ملیم دەبێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی کاریگەریی ئەو بارستەهەوایە لە سبەینێوە تا کۆتایی هەفتە، پلەی گەرما لە ناوچەکانمان بە جێگیری دەمێنێتەوە و بەرزبوونەوە بەخۆیەوە نابینێت و کەش لە ڕۆژدا فێنک و لە شەواندا کەمێک سارد دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر ئەنجامی پشکنینی دووگیانبوونی پیاوێک ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵێک کە گوایە پشکنینی پیاوێکی 60 ساڵە بە دوو گیان هاتووەتەوە ڕایگەیاند، “ئەوانەی…
Total
0
Share