وەزیری نەوتی عێراق: لە گفتوگۆداین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان

وەزیری نەوتی عێراق دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لە گفتوگۆداین و تاوتوێی بابەتەکە دەکەین”.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکەین لە ماوەکانی داهاتوودا هەرناردەکردنی نەوتی عێراق لە رێگای بەندەری جەیهانەوە زیادبکات و بگاتە 350 هەزار بەرمیلی رۆژانە.

وتیشی، “لە گفتوگۆداین دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و لە ئێستادا بابەتەکە تاوتوێ دەکەین، بەڵام سەرپەرشتی و کۆنتڕۆڵی پڕۆسەکە ناکەین، چونکە لە بودجەی عێراقدا 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێکی نەوتی هەرێم دیاریکراوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، وەک وەزارەتی نەوت بانگهێشتی سەرجەم کۆمپانیا بیانییەکانمان بۆ وەبەرهێنان و کارکردن لە نەوتی وڵاتەکەدا کردووە و دەرگامان کراوەیە و هیچ پاڵنەرێکی سیاسیی کاریگەری لەسەر پڕۆسەکە نابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم پێكهێنرا

لیژنەیەک بۆ دەستنیشانکردنی گرفتەکانی جێبەجێکردنی رێنمایی دارایی ژمارە 12ـی تایبەت بە پێداچوونەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەژمارکردنى خزمەتیان…
زیاتر ببینە

یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە

یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە. عومەر محەمەد ئەمین بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە…
Total
0
Share