وەزارەتی بەرگریی عێراق دەستگیركردنی “تیرۆرستێكی داواكراوی” لە سلێمانی ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، پاش بەدواداچوون و چاودێری وردی جموجوڵی داواكراوان، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش و بە هەماهەنگی باڵا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی داواكراوێكی دادگایان بەپێی پرسی تیرۆر دەستگیركرد.
ئاشكراشیكردووە، داواكراوەكە لە سلێمانی بووە و پێشتر یاداشتی دەستگیركردنی هەبووە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی خالدیەوە.
لە مانگی ئازاری ڕابردوو وەزارەتی بەرگری دەستگیركردنی “سێ تیرۆرستی” لە سلێمانی ڕاگەیاند، هەمان مانگ “دوو تیرۆرستی داواكراو” لەلایەن دەزگای دژەتیرۆری عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیركران.