تاڵیبان کۆنترۆڵی هەرێمی بانجوای کرد

چەکدارانی تاڵیبان دوای شەوێک لە ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی ئەفغانستان، کۆنترۆڵی هەرێمی بانجوای-یان کرد کە ناوچەیەکی ستراتیجییە لە ویلایەتی قەندەهاری باشوور.

دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی قەندەهار ڕایانگەیاند، تالیبان توانی سەرکەوتووبێت لە کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچەیە، دوای نزیکبوونەوەی ماوەی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان.

هەرێمی بانجوای 15 کیلۆمەتر دوورە لە شاری قەندەهارەوە و  ماوەیەکی زۆرە چەکدارانی تاڵیبان لەو ناوچەیە بڵاوبوونەتەوە، ماوەی چەند ساڵێکیشە ڕوبەڕوبوونەوەی بەردەوام لەنێوان چەکدارانی تالیبان و هێزەکانی ناتۆدا هەبووە.

لە مانگی ئایاری ڕابردوودا واشنتۆن دوای بیست ساڵ لە بەردەوامیی شەڕ بڕیاری کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی لە ئەفغانستاندا، دوای ئەو بڕیارەش تاڵیبان هێرشەکانی بۆسەر هێزەکانی ئەفگانستان چڕکردەوە بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی دەوروبەری وڵات.

کۆنترۆڵکردنی بانجوای دوای دوو ڕۆژ لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دێت لە بنکەی باگرام، کە گەورەترین بنکەی هاوپەیمانانە لە ئەفغانستان لەسەر ڕوبەری 50 کیلۆمەتر لە باکوری کابوڵ.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی هەرێم واژووی لەسەر دەستبەکاربوونی سێ دادوەر لە هەولێر و دهۆک کرد

بابەتی دواتر

ماوەی چەند ڕۆژێکە سوتانی دارستانەکانی مەریوان بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share