هۆكاری زیادبوونی قەرزەكانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی قەرزەكانی سەر حكومەت ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، زیادبوونی قەرزەكە پەیوەندیی بە لێبڕینی موچەوە هەیە، لەكاتێكدا لێبڕینی موچە لە هیچ شوێنێكدا وەك پابەندی لەسەر حكومەتی هەرێم هەژمارنەكراوە.

ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “سە‌رۆك وەزیران لە‌ 5/1/2020 لە بەردەم پەرلەمان وتی، حكومە‌ت 28 ملیار  و 477 ملیۆن دۆلار پابە‌ندی دارایی لە‌ ئەستۆیە، لە‌پاش ئە‌و بە‌روارە‌وە‌، حکومەت لە 7-10-2020 بڕیاریدا بە ڕاستکردنەوەی مانگەکانی پێدانی موچە، بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی موچەی پێنج مانگی  موچەخۆران لە ساڵی 2020 كە‌‌ بڕە‌كە‌ی‌ 3 ملیار و 159 ملیۆن دۆلارە، وەک (موچەی خەرجنەکراو) خرایە سەر پابە‌ندییە‌ داراییە‌كانی هەرێم، نەک بەو بڕە پارەیە قەرزکرابێت.

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران ڕوونیشیكردووەتەوە، هەرێم بە پێی دەستور دەسەڵاتی وەرگرتنی قەرزی نیە، ئەوەش وایکرد پابەندیی دارایی حکومەت لە 28 ملیار و 477 ملیۆن دۆلارەوە ببێت بە‌ 31 ملیار و 636 ملیۆن دۆلار.

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم باسی لەوەشكردووە، “ئە‌ركی ئێمە‌ ڕاگە‌یاندنی ڕاستییە‌كانە‌ وەک خۆی بە‌دروستی بەپێی ئەو داتایانەی لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێمان گەیشتووە، ئە‌وە‌شی لە‌پە‌رلە‌مان ڕامانگە‌یاند، وە‌ك ئە‌ركی سە‌رشانمانە بۆ وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران‌، هەر تەفسیرێکی دیکە لە غیابی خۆم بۆ قسەکانمان بکرێت، دوورە لە ڕاستیەوە”.

ئاشكراشیكردووە، ئەو ژمارانە ڕەوانەی دیوانی چاودێری دارایی کراوە و لەئێستادا لەژێر وردبینی و پێداچوونەوەن و لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەی وردبینی، ئەنجامەکەی ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.

بابەتی پێشتر

بزوتنەوەی گۆڕان ئاگاداری بایکۆتەکەی وەزیری دارایی نییە

بابەتی دواتر

ئەمشەو مێسی دەبێتە یاریزانێکی سەربەخۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر 26 بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالیتییەكەی سزادران

پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، 26 بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالیتییەكەی سزادراون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر تێیدا…
زیاتر ببینە

پشووی بەهارە راگەیەندرا

فەرمانگەی میدیا و زانیاری پشووی بەهارەی لە ناوەندەكانی خوێندن راگەیاند. بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی راسپاردە…
Total
0
Share