یورۆی 2020.. مانچینی یادگارییەکی تاڵی لەگەڵ ڕاهێنەری بەلجیکا هەیە

ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە تەمەنی وەرزشییدا یەکجار بەرامبەر ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا یاریکردووە و سەرکەوتوو نەبووە.

بڕیارە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەرامبەر بەلجیکا یاریبکات، ئیتاڵییەکان توانیان نەمسا تێپەڕێنن و بەلجیکییەکانیش هەڵبژاردەی پۆرتوگالیان لە جامەکە کردە دەرەوە.

ڕوبەڕوبوونەوەکە بۆ مانچینی و مارتینێز تاقیکردنەوە و ڕوبەڕوبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوەیە، بەتایبەت بۆ ڕاهێنەری ئیتاڵیا کە لە پێشوودا بەرامبەر ڕاهێنەرە ئیسپانییەکەی بەلجیکا دووچاری بێهیواییەکی زۆر بووە.

بەپێی داتا بەدەستهاتووەکان، بۆ یەکجار دوو ڕاهێنەرەکە ساڵی 2013 لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان ڕوبەڕوبوونەتەوە، ئەوکاتە مانچینی ڕاهێنەری مانچستەر سیتی و مارتینێز ڕاهێنەری یانەی ویگان بووە، لەو یارییەشدا ویگان بە گۆڵێکی بێوەڵام براوەبووە، سەرەڕای ئەوەی سیتی خاوەنی پێکهاتەیەکی بەهێزتر بووە.

لەوەش قورستر، مانچینی بەهۆی ئەو دۆڕاندنەوە لە پۆستەکەی وەک ڕاهێنەری سیتیزنس دوورخراوەتەوە.

ئایا هەمان سیناریۆ لە یورۆی 2020 دووبارە دەبێتەوە؟

بابەتی پێشتر

ویسلی فۆفانا.. ڤارانی نوێ بۆ جێگەی ڤارانی ڕاستەقینە

بابەتی دواتر

ڕۆی کین یاریزانێکی پۆرتوگال بە (ساختەچی) ناودەبات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share