(ڤیدیۆ) چیک هەژەندێکی گەورەی کرد و هۆڵەندای لە یورۆ کردە دەرەوە

ئەمشەو، یەکشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەی قۆناغی (16)ی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی چیک بردنەوەی بەرامبەر هۆڵەندا تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی چیک لە پوشکاش ئارینا یاری قۆناغی 16ی یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی چیک ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندی چیکییەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی چیک لە خولەکەکانی 68 و 80 لەلایەن تۆماس هۆلیس و پاتریک چێکەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، چیک بووە سێیەمین هەڵبژاردە دوای دانیمارک و ئیتاڵیا کە سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەدەستدەهێنێت، لە قۆناغی داهاتووشدا ڕوبەڕوی دانیمارک دەبنەوە، هەڵبژاردەی ئاشە هەواییەکانی هۆڵەنداش کە هیوایەکی زۆریان پێدا هەڵواسرابوو ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییە گەورەکە کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هامیڵتۆن بەهۆی گوارە و ئەنگوستیلەکانییەوە دژی (فیا) دەوەستێتەوە

ئەفسانەی خێرایی و پاڵەوانی پێشووی بواری فۆرمولا 1، لویس هامیڵتۆن بەهۆی ئێکسسواراتەکانییەوە لەگەڵ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێلە خێراکان ڕووبەڕووی…
Total
0
Share