بەئەنقەست كردوویەتیەوە.. ئەو تۆمەتبارەی ئاگرەکەی گۆیژەی کردبووەوە دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد، کە هۆکاربووە بۆ ئاگرەکەی دوێنێی گۆیژە و بەپێی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ئەو تۆمەتبارە بە ئەنقەست ئاگرەکەی کردووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە، دوێنێ هەینی لە شاخی گۆیژە ئاگرێکی کردووەتەوە و دواتر شوێنەکەی بەجێهێشتووە، پاشان لەلایەن چەند هاوڵاتییەكەوە ئاگرەکە کوژێنراوەتەوە و ڕێگریی لە تەشەنەسەندنی کراوە.

سەبارەت بە ناسنامەی تۆمەتبارەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاشکراکراوە، ناوی (ی ، ق ،م) و لەدایكبووی 1999ــیە و بەپێی ماددەی 342 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ڕووداوەکە سەرجەم بەش و بنکەکانی سەر بە پۆلیسی سلێمانی ڕاسپێردران دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون ئەنجامبدەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە.

پۆلیس دەڵێت، پاش لێکۆڵینەوەی ورد و کۆکردنەوەی زانیاری، توانرا شەوی ڕابردوو تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت و دەستبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەشیدا .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: ئۆتۆمبێلێك بە خێراییەكی زۆر خۆی كێشا بە ژمارەیەك هاوڵاتیدا و چوار كەسی كردە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك كە شۆفێرەكەی ژن بووە بە خێراییەكی زۆر لەسەر شەقامی 100 مەتریی…
Total
0
Share