تەندروستیی عێراق چوونە ناو شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنای ڕاگەیاند.. “مەترسیدارتر و توندترە”

وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەستپێکردنی سێیەم شەپۆلی کۆرۆنای لە وڵاتدا ڕاگەیاند و كاریگەرییەكانی ئەم شەپۆلەشی بە مەترسیدارتر و توندتر لە دوو شەپۆلی پێشوو ناوبردووە، وەرگرتنی ڤاكسینیش بە گرنگ دەزانێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی.

سەیف بەرد وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “عێراق ڕوبەڕووی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا بووەتەوە، کە مەترسیدارتر و توندتر دەبێت لە شەپۆلەكانی یەکەم و دووەمی ڤایرۆسەکە”.

داواشی کردووە ڕێکارەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی شەپۆلە نوێكە بەباشی پەیڕەوبکرێت لە بەکارهێنانی ماسک و پاراستنی دووریی پێویست، هەروەها لەگەڵ وەرگرتنی ڤاکسین.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە، پلانێکی فراوانیان دەستپێکردووە بۆ دەستخستنی ڤاکسینی زیاتر و زیاترکردنی ناوەندەکانی کوتان لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: وەرگرتنی ژەمێکی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا و ژەمێکی فایزەر بەرگریی جەستە بەرزدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێی کۆریای باشوور دەریخستووە، ئەوانەی دوو ژەمی هاوبەشی ئەسترازێنیکا و فایزەر وەردەگرن ڕێژەی بەرگریی جەستەیان شەش جار…
Total
0
Share